بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئەفشین ساعیدی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

هەنگاو؛ شەممە ۱۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۵
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری بۆکان بەناوی ئەفشین ساعیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۱۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۳۱ی مەی ۲۰۲۵)، ئەفشین ساعیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.
ئەو هاووڵاتییە لەم دواییانەدا لە لایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەفشین ساعیدی پێشتر لە ڕێکەوتی ۴ی بەفرانباری ۲۷۲۴ (۲۴ی دیسەمبەری ۲۰۲۴)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەرییەوە دەستبەسەر کرابوو.