مەریوان؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی محەممەد هووشمەند

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٤:٥٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۵

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەوتوو لە کاتی دەستبەسەرکرانی محەممەد هووشمەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ۲۳ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی محەممەد هووشمەند، خەڵکی گوندی "دەرەتفێ" سەر بە شاری مەریوان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە و پێدانی زانیاری سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو خۆ دەبوێرن.

شایەنی باسە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە تا ئێستا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

ئەو هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۶ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۱۶ی مەی ۲۰۲۵)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە