شنۆ؛ ڕەزا عێزەت تاج جارێکی دیکە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٥:٠٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۵

ڕەزا عێزەت تاج، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ جارێکی دیکە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو بەهۆی چالاکییەکانییەوە پێشینەی بانگکران و دەستبەسەربوونی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۸ی ژوئەنی ۲۰۲۵)، ڕەزا عێزەت تاج، خەڵکی گوندی شاهوانەی سەر بە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ڕەزا عێزەت تاج پاش بانگکران و سەردانی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ڕووی داوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

ڕەزا عێزەت تاج پێشتر لە ڕێکەوتی یەکشەممە ۶ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ (۲۷ی ژوئەنی ۲۰۲۱)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە پاش تێپەڕبوونی ۱۳ رۆژ، لە ڕێکەوتی ۱۸ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە