جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کەریم هیممەتی و هەمزە یاری لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٨:٣٢

هەنگاو؛ دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کەریم هیممەتی و هەمزە یاری لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکرا. ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی هەنگاو، بەرەبەیانی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی کەریم هیممەتی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و هەمزە یاری، خەڵکی شاری دولفانی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەمزە یاری چوار ساڵ لەمەوبەر و کەریم هیممەتی پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە