ژنكوژی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر كوشتنی ئۆمولبەنین قولی زادە لە لایەن هاوژینەكەیەوە و پارێزگای خوراسانی باكوور

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
ژنێک بە ناوی ئۆمولبەنین قولی زادە لە شاری مانە و سملقانی سەر بە پارێزگای خوراسانی باكوور لە لایەن هاوژینەكەیەوە بە بەكارهێنانی چەكی سارد كوژرا. بیانووی بكوژ لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە “ناكۆكی بنەماڵەیی” بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٧ی ژوئێنی ٢٠٢٥)، ئۆمولبەنین قولی زادە تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی مانە و سملقان لە لایەن هاوژینەكەیەوە بە لێدانی چەقۆ كوژرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بكوژ كە تەمەنی ٥٣ ساڵە دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، خۆی بە پاسگای شوێنی دانیشتنیان ناساندووە و دانی بە كوشتنی ژنەكەی ناوە. ناوبراو بیانووی ئەم جینایەتەی بە ناكۆكی بنەماڵەیی ناو بردووە.
شایانی باسە كە، ئۆمولبەنین قولی زادە پێشتر لە دوای هەوڵدانی بۆ جیابوونەوە، چەندین جار لە لایەن هاوژینەكەیەوە هەڕەشەی كوشتنی لێ كرابوو.