دیواندەرە؛ فواد مورادی جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٥، ٢٣:٥٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردانی ۲۷۲۵

فواد مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۱۵ی ژۆئەنی ۲۰۲۵)، فواد مورادی، خەڵکی گوندی "کێلەکەوە"ی دیواندەرە پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە، فواد مورادی ڕۆژی شەممە ۱۷ی خەرمانانی ۲۷۲۴ (۷ی سێپتەمبەری ۲۰۲۴) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری دیواندەرە دەستبەسەر و هەندێک دواتر لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە