خۆی؛ دەستبەسەركرانی ئەمین سەعدووئی هاووڵاتیی كورد لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٦:٥١

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

هاووڵاتییەكیی كوردی خەڵكی ناوچەی “كۆتۆل”ی سەر بە شاری خۆی، بە ناوی ئەمین سەعدووئی، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بەكارهێنانی توندوتیژی لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، ئەمین سەعدووئی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵكی گوندی “تاریمیش”ی ناوچەی كۆتۆل سەر بە شاری خوی، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەكارهێنانی توندوتیژی لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بە بێ نیشاندانی بەرگەی دادوەری و بە شێوەیەكی توندوتیژانە لە یەكێك لە شەقامەكانی شار لێیان داوە و دەستبەسەریان كردووە؛ بە جۆرێك كە ئەم هەوڵە ببووە هۆی ترس و نیگەرانی خەڵكەكە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو تا ئێستا ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەر جۆرە وڵامێكی ڕوون لەم بارەیەوە خۆیان پاراستووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە