دەستبەسەرکرانی سروش یووسف‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٨:١٧

هەنگاو؛ هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

سروش یووسف‌زادە، هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٩ی ژۆئەنی ٢٠٢٥)، سروش یووسف‌زاده هاووڵاتی کورد لە ماڵی خۆیدا لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هێندێک کەلوپەلی تایبەتی سروش‌یووسف زادە و مۆبایلی باوکی و برایەکەی داگرتووە.

تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانییەرکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسرکران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە