ڕاپۆرتی تایبەتی هەنگاو لە یەکەمین هەفتەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل؛ دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٣٢٢ هاووڵاتیی بریتی لە ٣٠ ژن و دوو هاووڵاتیی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان و هاووڵاتییەکی ئەوروپی

٣١ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٢:١٨

هەنگاو؛ شەممە ٣١ی خۆزەردانی ٢٧٢٥

بە پێی ئەو زانیاری و داتایانەی کە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کۆکراوەتەوە، لە درێژەی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتی ئیسرائیل و شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەرکردن، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لانی کەم ٣٢٢ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارە جیاکانی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییان لە شوێنە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و بە تۆمەتی وەکوو "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل"، "چالاکی تەبلیغی دژی حکوومەت" و "تێکدانی ڕای گشتی" دەستبەسەر کراون. لە نێوان دەستبەسەرکراوەکاندا، لانی کەم ٣٠ ژن و ٢ کەسی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان و هاووڵاتییەکی ئەوروپی هەیە.

هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بە پێی پارێزگاکان

بە پێێ ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لانی کەم ٣٢٢ هاووڵاتیی لە شارە جیاکانی ئێران دەستبەسەر کراون بە پێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین ڕێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگای تاران بە ٦٠ حاڵەت و لە پارێزگای گوڵستان بە ٣٩ حاڵەت و پارێزگای هەمەدان بە ٣٠ حاڵەت تۆمار کراوە.

پارێزگای تاران: ٦٠ حاڵەت (١ کەسی خەڵکی ئەفغانستان) (١ ژن)

پارێزگای لوڕستان: ٣٩ حاڵەت

پارێزگای هەمەدان: ٣٠ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ٢٨ حاڵەت (١٨ کچی ژێر ١٨ ساڵ)

پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ٢٤ حاڵەت

پارێزگای سمنان: ٢١ حاڵەت

پارێزگای ئیسفەهان: ١٩ حاڵەت

پارێزگای مازەندەران: ١٥ حاڵەت

پارێزگای هۆرمۆزگان: ١٤ حاڵەت

پارێزگای خووزستان: ١٢ حاڵەت

پارێزگای گوڵستان: ١١ حاڵەت

پارێزگای قەزوین: ١٠ حاڵەت (٢ ژن)

پارێزگای بووشەهر: ١٠ حاڵەت ( بریتی لە کەسێکی خەڵکی ئەفغانستان)

پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت (٦ ژن)

پارێزگای کرمان: ٦ حاڵەت ( ١ ژن)

پارێزگای ئەردەبیل: (٥ حاڵەت)

پارێزگای کوردستان: ٢ حاڵەت

پارێزگای ئەلبۆرز: ٢ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت

پارێزگای شاری کورد: ١ حاڵەت

پارێزگای خوراسانی باکوور: ١ حاڵەت

پارێزگای کەهگیلوویە و بویرئەحمەد: ١ حاڵەت (١ هاووڵاتیی ئەورووپی)

سەرەڕای دەستبەسەرکراوانی ڕاگەیێندراو بە پێی پارێزگاکان، هەواڵی دەستبەسەرکرانی ژمارەیەکی دیکە بە شێوەی فەرمی لە لایەن میدیا حکوومەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، بەڵام بە بێ ئاماژە بە ژمارەیەکی دیاریکراو؛ ئەم حاڵەتانە سەر بە شاری بۆکان، پارێزگای مەرکەزی و کەهگیلوویە و بویرئەحمەدن.

دەستبەسەرکرانی لانی کەن ٣٠ ژن لە شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەرکرانەکاندا

لە نێوان دەستبەسەرکراواندا، لانی کەم ٣١ ژن هەیە، لەوانە ٦ ژن لە قەسری شیرین، ٢ ژن لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، ٢ ژن لە پارێزگای قەزوین، ژنێک لە کرمان و ژنێک لە تاران دەستبەسەر کراون،  هەروەها بە پێی ڕاپۆرتە پێشووەکانی هەنگاو، ١٨ کچی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ لە مەهاباد بە هۆی چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کراون. ئەم ئامارانە دەرخەری ڕێەژەیەکی زۆر بە تایبەتی ژنانی کورد بە ٢٥ حاڵەتی دەستبەسەرکران لە شەپۆلی سەرکوتەکانە. ئەم دەستبەسەرکرانە بەشێک لە شەپۆلی سەرکوتی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەکانە کە هاووڵاتییان لەوانە ژنان لە خۆ دەگرێت.

چڕکردنەوەی سەرکوتی دادوەری بە فەرمانی بەپەلە و هەڕەشەی سزای توند

لە درێژەی هەڕەشەکانی پێشووتر، وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای دادوەری بە سەپاندنی سنووردارکردنی توند و بڕیاری دادگاییکردنی بە پەلەی دەستبەسەرکراوان، ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە هەر جۆرە کردارێک لە بەرژەوەندی ئیسرائیڵ لەگەڵ هەڵسوکەوتی و سزای توند ڕووبەڕوو دەبێتەوە. هەر لە پەیوەندییەدا، مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی گەڵاڵەیەک بەپەلەی بە مەبەستی سزادانی ئەو کەسانەی هاوکاری وڵاتانی بیانی دەدەن، دەرکرد.

هەنگاو ئەم ڕێوشوێنانە بە بەشێک لە پرۆسەیی ڕێکخستنی سەرکوتی سیستماتیک و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرحڤی لە ئێران دەزانێت کە بە سڕینەوەی پرۆسەکانی دادگاییکردنی سەربەخۆ و یاسایی، دەرفەت بۆ دەرچوونی سزای بەپەلە و تەنانەت لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگا لە دژی هاووڵاتییان دروست دەکات.

تاوانبارکردنی دەربڕینی شادی بە بۆنەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە کوردستان

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، دادگای پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند کە هەرجۆرە دەربڕینی شادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاوانە و بەدواداچوونی یاساییه هەیە. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دادگوستەری بە ناردنی پەیام بۆ هاووڵاتییان، هەڕەشەیان لێ کردوون بە هۆی "شادی و هاندان بەمەبەستی تێکدانی ئەمنیەت".

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەم شەپۆلە لە دەستبەسەکرانە بە توندی مەحکووم دەکات و جەخت دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی ئەمنی، فەزای ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤی سنووردار کردووە. هەنگاو لە ناوەندە نێونەتەوەییە مافی مرۆڤییەکان داوای هەوڵێکی بەپەلە و چاوەدێری سەربەخۆ بۆ دۆخی دەستبەسەرکراوان دەکات.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە