درێژەی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی؛ دەستبەسەرکرانی ٧٧ هاووڵاتیی دیکە لە شارەجیاوازەکان
هەنگاو؛ هەینی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥
بەپێی زانیاری و ئەو داتایانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوەوە کۆکراونەتەوە، لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنەکاندا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٧٧ هاووڵاتیی دیکە لەوانە ٤٥ هاووڵاتیی کورد و ٢٣ هاووڵاتیی لوڕ لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە لە نێوانیاندا لانی کەم ٤ ژن و ٦ منداڵ هەن.
بەم شێوەیە و بە ئەژمارکردنی ئەم ٧٧ هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمدواییە کە شوناسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە، گەیشتە ١٣٢ کەس.
جیاکاریی کۆی دەستبەسەرکراوەکان بەم شێوەیەیە:
ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ١٢ ژن
ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٨ منداڵ
ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٦٤ هاووڵاتیی کورد
ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٣٩ هاووڵاتیی لوڕ
ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٧ خوێندکار
ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٥ مامۆستا
جیاکاریی هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکان بەپێی شارەکان:
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٧٧ هاووڵاتیی دیکە لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر کراون کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە ٢٢ حاڵەت و لە پارێزگای کرماشان ١٨ حاڵەت و پارێزگای خوزستانیش ٧ حاڵەت تۆمار کراوە.
پارێزگای ئیلام
ئیلام
١_ محەممەد جەواد زارعی – ١١ی بەفرانبار
٢_ ئیمان عەلیمرادی – ١١ی بەفرانبار
٣_ علیرزا مۆئمنی (١٨ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار
٤_ کورش نووری (١٥ ساڵە) – ١٢ی بەفرانبار
٥_ ئومید بێرانوەند – ١٢ی بەفرانبار
٦_ ئەمیرحوسێن عەلیزادە – ١١ی بەفرانبار
٧_ فەردین ئاغایی – ١١ی بەفرانبار
٨_ ئەبولفەزل جامخانە – ١١ی بەفرانبار
٩_ سەجاد ئازاد – ١١ی بەفرانبار
١٠_ عەبدوڵڵا ئازاد – ١١ی بەفرانبار
١١_ عیرفان فەرەهمەند – ١١ی بەفرانبار
١٢_ علیرزا ڕەحمانی – ١١ی بەفرانبار
١٣_ ئەمیرڕەزا ڕەحمانی – ١١ی بەفرانبار
١٤_ شایان مومنی – ١١ی بەفرانبار
دەڕەشار
١_ ئەبولفەزل قاسمی – ١٢ی بەفرانبار
٢_ ستار زەیدی – ١٢ی بەفرانبار (خاوەنی پێشینەی دەستبەسەرکردن لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی)
٣_ سامان غولامی – ١٢ی بەفرانبار
٤_ ڕەزا حەیدەری – ١٢ی بەفرانبار
دێهلۆڕان
١_ جەواد حوسێنی – ١١ی بەفرانبار
٢_ ئەرشیا جوشەن – ١٢ی بەفرانبار
ئاودانان
١_ محەممەد جەواد زارعی – ١١ی بەفرانبار
٢_ ئومید ناسری – ١٢ی بەفرانبر
پارێزگای کرماشان
سەرپێڵی زەهاو
١_ قائیم بەدری
٢_ عەسکەر نەجەفی
٣_ ئەحەد مرادی
٤_ ئەسفەندیار سەروەری
٥_ جەبار جەمشیدی
٦_ مەسعوود ئاغایی
٧_ مەهدی کەریمی (لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» – بریندار)
هەموو ئەم هاووڵاتییانە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار دەستبەسەر کراون.
هەرسین
١_ ڕەحمان ئازەرەنگ – ١٢ی بەفرانبار
٢_ محەممەد مەهدی کەرەمی (١٧ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار
٣_ محەممەد سەیفی – ١٢ی بەفرانبار
٤_ یووسف کاکاوەند – ١٢ی بەفرانبار
٥_ نوورەدین مووسازادە – ١٢ی بەفرانبار
٦_ زاهید ئەفشاری – ١٢ی بەفرانبار
کرماشان
١_ مەهسا زارعی – ١٢ی بەفرانبار
٢_ فەردین ئەحمەدی (١٩ ساڵە، خەڵکی حومەیل سەر بە ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا) – ١١ی بەفرانبار
٣_ یونس جەمشیدی – ١١ی بەفرانبار
٤_ نەوید ڕوستەمی – ١١ی بەفرانبار
٥_ میلاد شیرازی – ١١ی بەفرانبار
پارێزگای خوزستان
ئیزە
١_ عارف ئەسەدی – ١٠ی بەفرانبار
٢_ ڕەزا ئەسەدی – ١٠ی بەفرانبار
٣_ مووسا مووسەوی – ٩ی بەفرانبار
٤_ ئارمان شاهپووری – ٩ی بەفرانبار
٥_ ئیلیا مومنی – ٩ی بەفرانبار
٦_ ئەکبەر مەحموودوەند (١٦ ساڵە) – ١٠ی بەفرانبار
٧_ ئارمین ئەسەدی – ١٠ی بەفرانبار
باغ مەلەک
١_ یووسف میڕئەحمەدی
٢_ هادی میڕئەحمەدی
٣_ ئەمیرحوسێن قەنبەری
٤_ ئەمیرڕەزا نەوروزی
لالی
١_ باقەر قەنبەری – ١٠ی بەفرانبار
پارێزگای هەمەدان
ئەسەداوا
١_ محەممەد حوسێن شەفیقیان
٢_ یووسف مورسەلی
٣_ سام فەرووخ
٤_ علیرزا نووری
٥_ ئەمیر فەرهادی
هەموو ئەم هاووڵاتییانە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانبار، دەوروبەری کاتژمێر ٥ی بەیانی دەستبەسەر کراون.
پارێزگای خۆراسانی باکوور
ئەسفەرایەن
١_ پەیمان ڕەزایی – ١١ی بەفرانبار
٢_ ئارین حەیدەری – ١١ی بەفرانبار
٣_ عەباس بیدی – ١١ی بەفرانبار
٤_ عیسا شەکوری – ١١ی بەفرانبار
٥_ نادر تەوەکولی – ١٢ی بەفرانبار
پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد
یاسووج
١_ ماهان خوبانی (١٦ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار
٢_ شەهاب پەرەند – ١٢ی بەفرانبار
٣_ موسلیم پۆرزدار – ١٢ی بەفرانبار
٤_ ئیلیا ئەکوانیان – ١٢ی بەفرانبار
گەچساران
١_ فەردین موسلیمی – ١١ی بەفرانبار
پارێزگای ئەیسفەهان
ئەیسفەهان
١_ مەهشاد کەشانی – ١٠ی بەفرانبار
٢_ ڕەزا سەلەحشوور (١٦ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار
پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی
سەبزەوار
١_ مەهدی فەسەنقەری – ١٠ی بەفرانبار
٢_ ئەمیر نۆدێهی (خەڵکی سەبزەوار، دانیشتووی تاران) – ١١ی بەفرانبار
٣_ عیرفان عابید – ١٨ ساڵە – ١١ی بەفرانبار
٤_ نازەنین زەهرا مووسەوی – ١٧ ساڵە – ١١ی بەفرانبار
مەشهەد
١_ ئەسغەر شاکری (پزیشک) – ١١ی بەفرانبار
(دەستبەسەرکردن لە ناو ئۆتۆمبێل لە بەرچاوی بنەماڵەکەی؛ خاوەنی پێشینەی دەستبەسەرکردن لە بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»)
پارێزگای گیلان
ڕەشت
١_ مەهناز قاسمی – ١١ی بەفرانبار
پارێزگای سنە
سنە
١_ ئارتین ئەحمەدی (١٤ ساڵە) – ١٢ی بەفرانبار
پارێزگای تاران
١_ میساق کۆچپیدە – ڕۆژانی ڕابردوو
لە نێوان دەستبەسەرکراوەکاندا، لانی کەم چوار ژنیش هەن: مەهسا زارعی، چالاکی ناسراوی فەرهەنگیی کورد و خەڵکی کرماشان، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، مەهناز قاسمی هاووڵاتیی گیلەک لە ڕەشت، نازەنین زەهرا مووسەوی منداڵی ١٧ ساڵە لە سەبزەوار و مەهشاد کەشانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار لە ئەسفەهان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
جگە لەو دەستبەسەرکردنانەی کە بەپێی پارێزگاکان ڕاگەیەندراون، ڕاپۆرتی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییان گەیشتووە کە شوناسیان لە ئێستادا لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوەوە لە ژێر لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەدایە.
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥، دوای مانگرتن و ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی بەکۆمەڵی ژمارەیەک لە کاسبکاران و بازاڕییان لە تاران دەستی پێ کرد و پاشان بۆ شارەکانی دیکە گوازرایەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە ڕوبەرووی کاردانەوەی سەرکوتکەرانەی هێزە حکومەتییەکان بووەتەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان لەوانە ژنان و منداڵان دەستبەسەر کراون