دەستبەسەركرانی حەوت هاووڵاتی لە مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە

هەنگاو؛ شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
كەیوان مامە گوڵی، ئومێد ڕەش، ئەسعەد ڕەسووڵ زادە، نوورەدین دودكانلوو میلان، سرووش یووسف زادە، مێهران خەدیری پوور و پوریا نەسیری، حەوت هاووڵاتیی كوردی خەڵكی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران
دەستبەسەر كران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، ئومێد ڕەش، ئەسعەد ڕەسووڵ زادە، نوورەدین دودكانلوو، خەڵكی گوندی “كۆسەكەرێز”ی سەر بە مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥، كەیوان مامە گوڵی، خەڵكێ گوێكتەپەی مەهاباد و سە هاووڵاتیی دیكەی خەڵكی مەهاباد بە ناوەكانی سرووش یووسف زادە، مێهران خەدیری پوور و پوریا نەسیری، خوێندكاری كارناسی بەشی یاسای زانكۆی ئازدادی ئیسلامی ئەم شارر، دەستبەسەر كران.
لەم نێوانەدا، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر بە هەندێك لە كەلوپەلی تاكەكەسیی سرووش یووسف زادە و هەروەها مۆبایلی باوك و دایكی ئەم هاووڵاتییەدا گرتووە.
دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییانە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەی و لە هەندێ حاڵەتدا بە هێرشكردن و توندوتیژی لە كاتژمێرە سەرەتاییەكان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بووە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.