ڕاپۆرتی ژمارە ٤ی هەنگاو لەسەر شەڕی ئێران و ئیسرائیل، کوژرانی لانی کەم ٦٩٨ کەس، بریتی لە ٦٠٠ هێزی سەربازی و ٩٨ هاووڵاتیی سڤیل؛ لەوانە ٣٨ ژن و ٢٦ منداڵ

هەنگاو؛ شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە بڕواپێکراو و خۆجێییەکان لە تەواوی ئێران کۆ کراونەتەوە و بەدواداچوونیان بۆ کراوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پشتڕاستی دەکاتەوە کە لە ماوەی نۆ ڕۆژی یەکەم لە دەستپێکی شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتی ئیسرائیل، لانی کەم ٦٩٨ کەس کوژراون. لەم ژمارەیە، ٩٨ هاووڵاتیی سڤیل و ٦٠٠ کەس لە هێزە سەربازی، ئەمنی، ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە سوپای پاسداران و یا کادری پسپۆڕی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوە سەربازییەکانی ئێران بوون.
هەنگاو هەروەها کوژرانی لانی کەم ٣٥ ژن و ٢١ منداڵ لە نێوان قوربانیانی سڤیلی ئەو شەڕە بەڵگەمەند کردووە. زیاتر لە ٧٧٪ی کوژراوانی سڤیل لە پارێزگای تاران تۆمار کراوە.
کوژرانی ٩٨ کەس لە خەڵکی سڤیل لە نۆ ڕۆژی سەرەتای شەڕدا
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٩٨ کەس لە خەڵکی سڤیل لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون کە ناسنامەی ٩٥ کەسیان هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە. لەنێوان ئەو کەسانەدا ٣٦ ژن و ٢٦ منداڵ قوربانی بوون. هەروەها جێگای ئاماژەیە یەکێک لەم قوربانیانە خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بوو و هەروەها کەسێک لە ئەندیمەشک بە تەقەی پەدافەندی سوپا کوژراوە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هەنگاو لانی کەم ٢٨ کەس لە هاووڵاتییانی سڤیل کە کوژراون لە بنەماڵەی ئەندامانی باڵا و کادرەکانی سوپای پاسداران بوون.
قوربانیانی سڤیل بەم شێوەن:
پارێزگای تاران: ٧٥ حاڵەت
پارێزگای هەمەدان: ٨ حاڵەت
پارێزگای ئیسفەهان: ٥ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ٤ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: ٢ حاڵەت
پارێزگای لوڕستان: ٢ حاڵەت
پارێزگای قوم: ١ حاڵەت
کوژرانی لانی کەم ٢٦ منداڵ
هەنگاو پشتڕاستی دەکاتەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لانی کەم ٢٦ منداڵ گیانیان لەدەست داوە. لە نێوان ئەو منداڵانەدا، ١٣ منداڵ کچ و ١٣ منداڵ کوڕ بوون. دوو کەس لەو منداڵانە ۲ مانگان و ۷ مانگان بوون و گەورەترینیان ۱۷ ساڵی تەمەن بووە. ١٩ منداڵ لە پارێزگای تاران، ٤ منداڵ لە پارێزگای ئیسفەهان و ٣ منداڵ لە پارێزگاکانی لوڕستان، قوم و خووزستان کوژراون.
ناسنامەی منداڵانی کوژراو:
١. ڕایان قاسمیان – ٢ مانگ
٢.زارا زاکریان ئەمیری – ٧ مانگ
٣.ئەمیر عەلی ئەمینی – ١٢ ساڵ
٤.پەرهام عەباسی – ١٥ ساڵ
٥.فاتمە زاکریان ئەمیری – ٥ ساڵ
٦.باران ئەشرەفی – کەمتر لە ١٥ ساڵ
٧.مەهیا نیکزاد – ٧ ساڵ
٨.سۆهەیل کەتوولی – ١١ ساڵ
٩.ئیما زەینەلی – ٧ ساڵ
١٠.هیدا زەینەلی – ٤ ساڵ
١١.مۆتەهرە نیازمەند – ٦ ساڵ
١٢.عەلی نیازمەند – ١٠ ساڵ
١٣.فاتمە نیازمەند – ١٢ ساڵ
١٤.محەممەدڕەزا سەدیقی سابر – ١٧ ساڵ
١٥. مەتین سەفاییان – ١٦ ساڵ
زارا بەرزێگەر - ٣ ساڵ
١٧.تارا حاجی میری – ٨ ساڵ
١٨. مۆجتەبا شەریفی _ ٧ ساڵ
١٩. فاتمە شەریفی _ ١١ ساڵ
٢٠. سەیدعەلی ساداتی _ ٦ ساڵ
٢١. ڕەیحانە سادات سادەتی _ ١٢ ساڵ
٢٢.ئێحسان قاسمی – ١٦ ساڵ
٢٣.ئارمین مووسەوی – ٧ ساڵ
٢٤.موحەدسە ئەقدەسی – ١٣ ساڵ
٢٥.محەممەدڕەزا ئەقدەسی – ١٠ ساڵ
٢٦.هێلێنا غوڵامی – ١٣ ساڵ
کوژرانی ٣٨ ژن، بریتی لە دوو ئەندامی سوپای پاسداران
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ٣٨ ژنی کوژراو بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە کە ٣٥ کەسیان لە پارێزگای تاران، ٢ کەس لە پارێزگای ئیسفەهان و کەسێک لە پارێزگای خووزستان کوژراون. لەم نێوانەدا فاتمە باقری و ئێلهام فەرەحمەند لە ئەندامانی سوپای پاسداران بوون و ٣٦ کەسی دیکە سڤیل بوون.
کوژرانی ٦٠٠ هێزی سەربازی لە تەواوی ئێران
لە یەکەمین کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ۲۳ی جۆزەردانی ۲۷۲۵، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی هێرشی ڕاستەوخۆی ئاسمانی و مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاماری کوژراوانی سەربازی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. زانیاری و بەڵگەکانی بەردەستی هەنگاو نیشان دەدەن کە تا کۆتایی ڕۆژی نۆیەمی شەڕ، لانی کەم ٦٠٠ کەس لە ئەندامانی ئەرتەش، سوپای پاسداران، هێزی ئینتزامی، بەسیج، زانایانی بواری ناوکی و بژاردەی فەننی یان فەرمانبەرانی ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە ڕێکخراوە ئەمنییەکان کوژراون.
هەنگاو تا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی ٢٤٣ کەس بە تەواوی ئاشکرا بکات. زیاترین ئاماری کوژراوانی سەربازی لە پارێزگاکانی تاران، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات کرماشان و قۆم و ئیسفەهان تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی کوژراوانی نیزامی بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای تاران: ٢٣٥ حاڵەت
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: ٦٠ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ٦٠ حاڵەت
پارێزگای قوم: ٤٣ حاڵەت
پارێزگای ئیسفەهان: ٥٠ حاڵەت
پارێزگای لوڕستان: ٤٥ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٢٠ حاڵەت
پارێزگای ئەلبۆرز: ٢٠ حاڵەت
پارێزگای زەنجان: ١٥ حاڵەت
پارێزگای هەمەدان: ١٢ حاڵەت
پارێزگای مەرکەزی: ١١ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ١١ حاڵەت
پارێزگای فارس: ٦ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت
لە پارێزگای تاران کە ناوەندی سەرەکی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بووە، لانی کەم ٢٣٥ کەس لە هێزە سەربازییەکان کوژراون.
لەنێوان ئەو کەسانەدا ناسنامەی ٧٠ کەس بریتی لە ۱۰ فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران، ۱٢ زانای بواری ناوکی و ۲ بژاردەی حکومەتی پەیوەندیدار بە سوپای پاسداران لە لایەن هەنگاو ئاشکرا کراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای ئیدانەکردنی خەساردیتنی خەڵکی سڤیل و چڕبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەندە مافی مرۆڤییەکان دەکات کە لە نێوان گۆڕانکارییە بەپەلەکانی ئەو شەڕەدا، گرینگی بە بارودۆخی جێی نیگەرانیی مافی مرۆڤ لە ئێران بدەن و دەستبەجێ بۆ پاراستنی لە خەڵکی سڤیل بەتایبەت ژنان و منداڵان کردەوەیان هەبێت.