مەهاباد؛ چوار هاووڵاتیی دیكە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كران، ژمارەی دەستبەسەركراوان گەیشتە ١١ كەس

هەنگاو؛ یەكشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
شاهۆ مەحموودی و سۆران سەفەری و دوو برا بە ناوەكانی خالید بەكری و محەممەد بەكری، هاووڵاتییانی كورد و خەڵكی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، شاهۆ محەممەدی، سۆران سەفەری، خالید بەكری، تەمەن ٤٧ ساڵ و محەممەد بەكری، تەمەن ٤٤ ساڵ و باوكی دوو مندا، هاووڵاتییانی خەڵكی مەهاباد دەستبەسەر كران.
دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییانە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری و بە هێرشكردن و توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بووە.
محەممەد بەكری پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٣٠ێ دیسەمبەری ٢٠٢٤) و خالید بەكری ڕۆژێك پێش لە ناوبراو لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ماوەیك ئازاد كرابوون.
شایانی باسە كە، هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو حەوت هاووڵاتیی دیكەی خەڵكی مەهاباد بە ناوەكانی ئومێد ڕەش، ئەسعەد ڕەسووڵ زادە، نوورەدین دودكانلوو، كەیوان مامە گوڵی،سرووش یووسف زادە، مێهران خەدیری پوور و پوریا نەسیری دەستبەسەر كراون.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.