پیرانشار؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی ئاریان مەشایخ

هەنگاو؛ یەكشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
هاووڵاتییەكی كورد و خەڵكی پیرانشار بە ناوی ئاریان مەشایخ، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ زانیارییەك لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، ئاریان مەشایخ، خەڵكی گوندی “گردڕەحمەت”ی سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری هەوڵی دەستبەسەركردنی ئەم هاووڵاتییە گەنجەیان داوە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.