قزڵحیسار؛ جێبەجێكرانی سزای سێدارەی محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، بەندكراوی تۆمەتار بە “سیخوڕی” بۆ ئیسرائیل

٢ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٤:٥٠

هەنگاو؛ دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، بەندكراوی سیاسیی تۆمەتبار بە سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل، لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج بەنهێنی جێبجێ كرا. هەنگاو جارێكی دیكە لە هەمبەر گیانی بەندكراوانی سیاسی لە كاتی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە، هۆشداری دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، بەندكراوی سیاسیی تەمەن ٢٧ ساڵ لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبجێ كرا.

میدیا حكوومەتییەكان لەوانە هەواڵدەریی میزان، ڕایگەیاندووە كە سزای سێدارەی ناوبراو “دوای تێپەڕاندنی تەواوی ئایینی دادگایی باڵا” جێبەجێ كراوە؛ ئەمە لە حاڵێدایە كە لەسێدارەدانی بەندكراوان بە مەبەستی دروستكردنی ترس و هاوكات لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، ئەگەری مەبەستی غەیریدادوەری حكوومەتی ئێرانە.

سزای سێدارەی محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، ئەمساڵ لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵا بە سەرۆكایەتی دادوەر قاسم حوسێنی كوكەمەری پشتڕاست كرابوویەوە.

شایانی باسە كە، ئەم بەندكراوە سیاسییە لە ژێر ئەشكەنجەی دەروونی و جەستەیی و گوشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی وەرگرتنی تۆمەتی سەپێندراو ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی كرابوو.

محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە لە ماوەی دەستبەسەركرانەكەی لە سەرەتاییترین مافەكانی خۆی وەكوو مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو و مافەكانی دیكەی بێبەش بوو.

ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕش بە سەرۆكایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی بەتۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ ئیسرائیل” سزای سێدارە و بە تۆمەتی “بێڕێزی بە پیرۆزییەكانی ئیسلام” سزای ٥ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، دەستبەسەر كرا و ماوەی سێ مانگ لە یەكێك لە دەستبەسەرگە ئەمنییەكان لێپرسینەوەی لێ كرابوو و لە كۆتاییدا بۆ بەندی ٤ی ئێڤین تایبەت بە ڕاگرتنی ئەو بەندكراوانەی كە تۆمەتەكانیان سیخوڕییە و دواتر بۆ بەندیخانەی قزڵحیسار گواسترایەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە