مەهاباد؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی خەبات کاردانی

٢ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢٣:١٥

هەنگاو؛ دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی مەهاباد بە ناوی خەبات کاردانی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر کراوە و بە تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ هەر وا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی٢٧٢٥ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، خەبات کاردانی ٣٦ساڵە و خەڵکی گوندی گاگەشی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە و بە تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ هەر وا چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتی کوردە لەبەر دەستدا نییه.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە