پیرانشار؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی یووسف بازەرگان و ناسح ئەیزەن

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٠:٥٤

هەنگاو؛ سێشەممە ۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

یووسف بازەرگان و ناسح ئەیزەن، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۳۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۱ی ژۆئەنی ۲۰۲۵)، ناسح ئەیزەن، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و یووسف بازەرگان، تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی گوندی "پەسوێ" سەر بە هەمان شار دەستبەسەر کران.

شایەنی باسە کە، یووسف بازەرگان پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی دەستبەسەر و لەژێر چاودێریی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران داندراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە