دەستبەسەركرانی عومەر محەممەدی شاعیر و نووسەر و ئەنوەر بایزیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە شنۆ و بۆكان

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٨:٤١
هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
مامۆستا عومەر محەممەدی، شاعیر و نووسەری خەڵكی شنۆ و هاووڵاتییەكی خەڵكی بۆكان بە ناوی ئەنوەر بایزیدی، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، عومەر محەممەدی، لە ماڵەكەی خۆی لە شنۆ لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرا.
هەروەها، لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەنوەر بایزیدی، هاووڵاتیی خەڵكی “میراوێ”ی سەر بە بۆكان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری دەستبەسەر كرا.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی