مەهاباد؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی محەممەد لوتفی فەر

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
هاووڵاتییەكی كورد و خەڵكی مەهاباد بە ناوی محەممەد لوتفی فەر، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەك زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، محەممەد لوتفی فەر، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی مەهاباد، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەركردنی ئەم هاووڵاتییە، هێرشیان كردووەسە سەر ماڵی بنەماڵەیی ناوبراو، ماڵەكەیان پشكنیوە و ئۆتۆمبێلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
شایانی باسە كە، سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە و بەدواداچوونە بەردەوامەكانی بنەماڵەكەی، زانیارییەكی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ناوەندە ئەمنییەكان لەم بارەوە وڵامێكی ڕوونیان پێ نەداون.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.