مەهاباد؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی ڕەحمان مام ئیسماعیل

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٣:٢٩

هەنگاو؛ هەینی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

ڕەحمان مام ئیسماعیل، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی مەهاباد، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و دوای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆچی هەنگاو، كاتژمێڕ چواری بەیانیی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، ڕەحمان مام ئیسماعیل، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵكی گوندی “قزڵجە”ی سەر بە مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕینی هەشت ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییركان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری لە ماڵەكەی دەستبەسەر كردووە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لەپتۆبی ناوبراودا گرتووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەكان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتیە كوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە