نەغەدە؛ دەستبەسەركرانی شەش هاووڵاتیی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٤:٢٣

هەنگاو؛ هەینی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

شەش هاووڵاتیی كورد و خەڵكی نەغەدە بە ناوەكانی كاوە قادری، ئەمین باشووكی، ڕەحمان خاڵخاڵی، فەرهاد كانادا، سامان سەیدمەحموودیان و سامان كاكەمەمی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، سامان سەیدمەحموودیان، تەمەن ٣٠ ساڵ، سامان كاكەمەمی، تەمەن ٣١ ساڵ لە شاری نەغەدە بە بەكارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كران.

هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ، چوار هاووڵاتیی دیكەی كورد بە ناوەكانی ئەمین باشووكی، ڕەحمان خاڵخاڵی، فەرهاد كانادا و كاوە قادری لە نەغەدە لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر كران.

بە پێی وردەكاری زانیارییەكان لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە لە نەغەدە، سامان كاكەمەمی دەرچووی بواری كۆمەڵناسییە و نەخۆشی شەكرەی هەیە.

بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم هاووڵاتییانە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بێ ئاكام ماوەتەوە و وردەكاریی لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە