دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی فەرهاد کەدخودا قادری لە مەهاباد

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
فەرهاد کەدخودا قادری هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەتای ئەم حەوتوویە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی گەنجێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی فەرهاد کەدخودا قادری، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگڕتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی کەدخودا قادری ، فەرهاد کەدخودا قادری ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٣١ی مەی ٢٠٢٥) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی ژیانی(گوندی سەرچنار) و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەریان کردوە.