بۆکان؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی کەریم قادرپوور باوکی ئاوات قادرپوور لە گیانبەختکردوانی ژن، ژیان، ئازادی

هەنگاو؛ شەممە ٧ی پووشپەڕی٢٧٢٥
کەریم قادرپوور، باوکی ئاوات قادرپوور یەکێک لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ٩ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوەو چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٥ )، کەریم قادرپوور، ٤٦ساڵە و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا بە وردی لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن،تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بۆ ئەو باوکە دادخوازە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.
ئاوات قادرپوور ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە گوندی ناچیتی بوکان لە کاتێکدا کە لە ئۆتۆمبێلەکەیدابوو داوەتە بەر دەستڕێژ.
ناوبراو دوای ١٢ڕۆژ خەواندن لە خەواندن لە نەخۆشخانە لە نەخۆشخانەی عارفیانی ئورمیە بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لە دەستدا.