ئورمیە؛ دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد بە بەکارھێنانی توندوتیژی

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٧:٥٩

هەنگاو؛ شەممە ۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

سێ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی بەختیار عەزیزی، ئەفشین عەزیزی و کاکۆ عەزیزی، لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران و سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانیان چارەنووسی دوو کەسیان نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۳ی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۲۴ی ژۆئەنی ۲۰۲۵)، دوو برا بەناوەکانی ئەفشین عەزیزی و کاکۆ عەزیزی و برازاکەیان بەناوی بەختیار عەزیزی خەڵکی شارۆچکەی "دزێی مەرگەوڕ"ی ئورمیە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە نزیکەی بیست ئۆتۆمبێل، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەختیار، ئەفشین و کاکۆ عەزیزی و بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەریان کردوون.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، بەختیار عەزیزی هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەفشین و کاکۆ عەزیزی لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە