بۆكان؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی بێهرووز شەریفیان

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١١:٢١

هەنگاو؛ یەكشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

بێهرووز شەریفیان، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی بۆكان، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥، (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، بێهرووز شەریفیان، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵكی بۆكان و باوكی منداڵێك، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری هەوڵی دەستبەسەركردنی بێهرووزیان داوە و بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، تا ئێستا بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەرجۆرە وڵامێك لەم بارەوە خۆیان پاراستووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە