دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی عەلیڕەزا خالیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٤:٤٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ۸ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، عەلیڕەزا خالیدی لاوی خەڵکی ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوارشەممە ۴ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۲۵ی ژۆئەنی ۲۰۲۵)، دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، عەلیڕەزا خالیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی حەسەن ئاباد سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەلیڕەزا خالیدی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو لاوە تەمەن ۲۲ ساڵە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە