شنۆ؛ مەجید دەریایی، بەندکراوی سیاسی پێشوو سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو؛ سێشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
مەجید دەریایی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەجید دەریایی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “چالاکی بۆ گرووپەکانی دژی حکومەت” بە یەک ساڵ بەندکران سزادرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بۆ لقی یەکی دادگای گشتی و شوڕشی شاری شنۆ بانگکرا و دوای ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکانی بە دانانی بارمته و بە شێوەیەکی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.
مەجید دەریای ڕێبەندانی ٢٧١٧ لەگەڵ ١٩ کەسی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٧ لەلایەن دادگای گشتی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران سزا درا کە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ سێ مانگ و دە ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.
مەجید دەریایی لە کۆتایدا ڕۆژی شەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٣ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی ماوەی دەستبەسەر بوونەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گواسترایەوە و دوای تێپەڕاندنی ماوەی دەستبەسەربوونەکەی ئازاد بوو.