ئاشکراکردنی ناسنامەی کەسێکی دیکە لە خاوەن نانەواخانە دەستبەسەرکراوەکانی شاری سەقز بەناوی عەتا گوڵنازی

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٣:٤١

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۱۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

عەتا گوڵنازی، ناوی یەکی دیکە لە خاوەن نانەواخانەکانی شاری سەقزە کە دوای مانگرتنی گشتی خاوەن نانەوا ناڕازییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە. پێشتر ناوی یەدوڵڵا عەلەمی، سەرۆکی یەکەی نانەواخانەکانی شاری سەقز لە نێوان لانی کەم یازدە دەستبەسەرکراودا ئاشکرا کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۲ی جولای ۲۰۲۵)، عەتا گوڵنازی، سێحەب نانەوای ناڕازی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکی کورتدا نووسیبووی کە یەدوڵڵا عەلەمی، سەرۆکی یەکەی نانەواخانەکانی شاری سەقز و لانی کەم ۱۰ خاوەن نانەوای ناڕازی دیکە دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرکرانی ئەو خاوەن نانەوایانە پاش مانگرتنی گشتییان لە ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە.

ئەو خاوەن نانەوایانە ماوەیەک پێشتر داوایان لە ئوستانداری کردبوو کە نرخی نان بەهۆی ڕۆشتنەسەرەوەی نرخەکانی دیکە زیاتر بکات؛ بەڵام هیچ کردەوەیەک لەو بارەیەدا ئەنجام نەدرا و لە ئاکامدا ڕۆژی چوارشەممە مانیان گرت.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە