چیاکۆ یووسفی نژاد، دووەمین چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەستدا

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٠٠:١٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤

چیاکۆ یووسفی نژاد، وەرزشوان و چالاکی ژینگەپارێزی کورد و خەڵکی سنە کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە بەرینەکانی بەرزاییەکانی ئاویەر تووشی ڕێژەیەکی زۆری سووتان بوو، پاش چوار  ڕۆژمانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێزیش بە هۆی قووڵی سووتانەکانیەوە لە هەمان ڕەوتدا گیانی لەدەست دابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەمە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥( ٢٧ی جوڵای ٢٠٢٥)، چیاکۆ یووسفی نژاد، چالاکی ژینگەپارێزی و خەڵکی سنە، کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر تووشی سووتانی قووڵی جەستەیی ببوو، پاش چوار ڕۆژ بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە، لە بەشی چاوەدێریی تایبەت ICU نەخۆشخانەی کەوسەر گیانی لە دەستدا.

ئەم چالاکی ژینگە پارێزییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ( ٢٤ی جوڵای ٢٠٢٥)، لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر، لەگەڵ چەند چالاکێکی دیکە بە ناوەکانی موحسین حوسێن پەناهی، حەمید مورادی، خەبات ئەمینی، ئاریاس سەلیمی و سەید مستەفا هوژبەری تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوون.

هەروەها حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێزی و پارێزەری دادگوستەری خەڵکی سنە کە لە ڕەوتی کونتروڵکردنی ئەم ئاگرکەوتنەوانە تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوو، پاش گواستنەوەی بۆ بەشی چاوەدێرییەکانی تایبەت لە نەخۆشخانەی سنە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی گیانی خۆی لەدەستدا و تەرمی ناوبراو لە هەمان ڕۆژدا بە بەشداری بەرچاوی خەڵکی سنە بە دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانە لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی سنە بە خاک ئەسپێردرا.

ئەم ئاگر کەوتنەوە دەورووبەری کاتژمێر ١٣:٣٠ دوانیوەڕۆ ڕۆژی پەنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ( ٢٤ی جولای ٢٠٢٥ )، لە دەورووبەری پشتی پارکی منداڵان دەستی پێکرد و بە خێرایی بۆ ناوچەکانی دەورووبەری شەهرەک زاگرۆس و حەسەن ئاوا بڵاو بوویەوە و سەرەڕای خێرایی بڵاوبوونەکە، ئۆپراسیۆنی کونتروڵکردنی ئاگرەکە بە شێوەیەکی تەواو لەلایەن هێزەکانی خەڵکی و چالاکانی ژینگەپارێزی جێبەجێ کراوە.

هەروەها، خەبات، یەکێکی دیکە لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە دۆخێکی ناجێگیری جەستەیی و دژواردایە و هەتا ئێستا لە ژێر چاوەدێری بەشی چاوەدێرییە تایبەتەکاندایە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە