خەبات ئەمینی سێهەمین چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە هۆی قوڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

هەنگاو؛ دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
خەبات ئەمینی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە لە کاتی هەواڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری بەرزاییەکانی ئاویەر توشی ڕێژەیەکی زۆر سووتان بوو، دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، ئەمە لە حاڵێکدایە کە حەمید مورادی و چیاکۆ و یوسفی نژاد چالاکانی ژینگەپارێزی بە هۆی سووتان لە هەمان ڕەوتدا گیانیان لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥( ٢٨ی جوڵای ٢٠٢٥)، خەبات ئەمینی، چالاکی ژینگەپارێزی و خەڵکی سنە، کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر تووشی سووتانی قووڵی جەستەیی ببوو، پاش پێنج ڕۆژ بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە، لە بەشی چاوەدێریی تایبەت ICU نەخۆشخانەی کەوسەر گیانی لە دەستدا.
ئەم چالاکە ژینگە پارێزییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ( ٢٤ی جوڵای ٢٠٢٥)، لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ئاویەر، لەگەڵ چەند چالاکێکی دیکە بە ناوەکانی موحسین حوسێن پەناهی، حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفی نژاد، ئاریاس سەلیمی و سەید مستەفا هوژبەری تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە چیاکۆ یوسفی نژاد لە وەرزشوانان و چالاکانی ناسراوی شاری سنە چەند کاتژمێریک پێش ئێستا بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەر گیانی لەدەست دا و هاوکات دانیشتووانی شاری سنە لە پێش ئەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە و دروشمی "شەهید نامرێ"یان وتتەوە.
هەروەها حەمید مورادی، چالاکی ژینگەپارێزی و پارێزەری دادگوستەری خەڵکی سنە کە لە ڕەوتی کونتروڵکردنی ئەم ئاگرکەوتنەوانە تووشی ڕێژەی زۆری سووتان بوو، پاش گواستنەوەی بۆ بەشی چاوەدێرییەکانی تایبەت لە نەخۆشخانەی سنە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی گیانی خۆی لەدەستدا و تەرمی ناوبراو لە هەمان ڕۆژدا بە بەشداری بەرچاوی خەڵکی سنە بە دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانە لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی سنە بە خاک ئەسپێردرا.
ئەم ئاگر کەوتنەوە دەورووبەری کاتژمێر ١٣:٣٠ دوانیوەڕۆ ڕۆژی پەنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ( ٢٤ی جولای ٢٠٢٥ )، لە دەورووبەری پشتی پارکی منداڵان دەستی پێکرد و بە خێرایی بۆ ناوچەکانی دەورووبەری شەهرەک زاگرۆس و حەسەن ئاوا بڵاو بوویەوە و سەرەڕای خێرایی بڵاوبوونەکە، ئۆپراسیۆنی کونتروڵکردنی ئاگرەکە بە شێوەیەکی تەواو لەلایەن هێزەکانی خەڵکی و چالاکانی ژینگەپارێزی جێبەجێ کراوە.