ڕاپۆرتێک لە سێدارەدانی پێنج بەندکراو بەندینخانەکانی تایباد ، شیراز و ئەلیگودەرز

هەنگاو ، یەک شەممە ٥ ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
سزای لە سێدارەدانی پێنج بەندکراو بەناوەکانی خودایار ئەحمەدخانی ، سامان حەیدەری ، بێهزاد غوڵام زادە ، لەتیف کاریگەر و محەممەد ئەحمەد خانی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی ئەنقەست لە دۆسیەی جودا دا سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو ، لە بەندیخانەکانی تایباد ، شیراز و ئەلیگودەرز بەڕێوەچوو .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٦ی جولای ٢٠٢٥) ، سزای لە سێدارەدانی خودایار ئەحمەد خانی ، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی مەشهەد ، له بەندینخانەی ناوەندی تایباد سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بەڕێوەچوو .
خودایار ئەحمەد خانی لە حەوت ساڵ لەمەوبەروە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هەروەها ، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی (٢٣ی جولای)، سزای لە سێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی بێهزاد غولام زاده و لەتیف کاریگەر ، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی کاشان بە تۆمەتی پەیوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەریەکان لە دۆسیەیەکی جودا دا و سامان حەیدەری ، خەڵکی شیراز ،بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی شیراز ( عادڵ ئاوا) بەڕێوەچوو .
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم پێنج بەندکراوە هەتا ئێستا لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.