مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی ڕۆزگار نووری لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

٧ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٠:٥٤

هەنگاو؛ سێشەممە ۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

ڕۆزگار نووری، هاووڵاتیی کورد و دانیشتووی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دووشەممە ۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۲۸ی جولای ۲۰۲۵)، ڕۆزگار نووری، تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەرهۆیە"ی سەر بە کەڵاتەرزانی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆزگار نووری لە گەڕەکی کانی دیناری شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ڕۆزگار نووری بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە