بەندیخانەی شنۆ؛ بێبەشكرانی ڕەحمان تابش، بەندكراوی سیاسیی کورد لە پێڕاگەیشتنی پزیشكی بە دەستێوەردانی سوپا

٧ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢٢:٠٣

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

ڕەحمان تابش، بەندكراوی سیاسیی كورد و خەڵكی شنۆ كە ماوەی سزای دەستبەسەركرانەی لە بەندیخانەی ئەم شارە تێپەڕ دەکات،  سەرەڕای ناجێگیربوونی باری تەندروستی، بە هۆی دەستێوەردانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە پێڕاگەیشتنی پزیشكی بێبەش كراوە.

بە پێی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٨ جوڵای ٢٠٢٥)، باری تەندروستی ڕەحمان تابش، بەندكراوی سیاسیی كوردی خەڵكی شنۆ لە بەندیخانەی ئەم شارە ناجێگیر بووە و سەرەڕای ئەمە لە مافی چارەسەری پزیشكی بێبەشە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیک لە بنەماڵەی ئەم بەندكراوە سیاسییە، سەرەڕای پێویستیی ڕەحمان تابش بە پێڕاگەیشتنی پزیشكی لە دەرەوەی بەندیخانە، ناوبراو هەروا لە نێو بەندیخانە ڕاگیراوە و تەنیا لە ڕێگەی ئازارشكێن بۆ باشبوونی دۆخی ناوبراو لە بێهداری كەڵك وەرگیراوە.

ڕەحمان تابش ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٢١ی جوڵای ٢٠٢٥)، لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای ١٦ مانگ بەندكرانەكەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گواسترابوویەوە.

ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، لە ماڵەكەی خۆی لە شنۆ، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ٢٩ی ڕێبەندانی ئەو ساڵە بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.

ئەم بەندكراوە سیاسییە دوای ماوەیەك لە لایەن دادگای گشتی و شۆڕشی شنۆ بە سەرۆكایەتی دادوەر عەلی ئەنساری بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران” سزای ١٦ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو پێشتر هەر بەم تۆمەتەوە بەندكرابوو و ماوەی سزای بەندكرانەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە تێپەڕاندبوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە