بێهبەهان؛ ڕاپۆرتێک لە دەسبەسەرکرانی فرووغ خوسرەوی لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنان

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢١:٤٨

هەنگاو؛ چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

فرووغ خوسرەوی، مامۆستای دانیشتووی شاری بێهبەهان؛ سەر بە پارێزگای خووزستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە دەستی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٩ی جوڵای ٢٠٢٥)، فرووغ خوسرەوی، هاووڵاتی لۆڕ و لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنانی شاری بێهبەهان؛ لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆ ماڵی خێزانیی ناوبراو، دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێ نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە