ئورمیە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی وەهاب عەلیزادە

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢٣:٣٢

هەنگاو؛ هەینی ١٣ی پوشپەڕی ٢٧٢٥

وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی کورد و خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، پێنج ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناڕوونی چارەنووسی وەهاب عەلیزادە، خەڵکی گوندی “دوکانا”سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، لە پێنجەمین ڕۆژی دەستبەسەربوونیدا بەردەوامە.

وەهاب عەلیزادە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، تەنیا یەک تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لەم پەیوەندیەدا باسی شوێنی مانەوە و دۆخی ڕاگرتنی نەکردووە.

ئەم هاووڵاتیە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٩ی پوشپەڕی ٢٧٢٥ (٣٠ ژوئەنی ٢٠٢٥)، بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لە ماڵەکەیدا لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە