بۆكان؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی ڕەحمان ئەسلانی

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٣:٠٣

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

ڕەحمان ئەسلانی، هاووڵاتیی بەساڵاچووی كورد و خەڵكی بۆكان، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٩ی جوڵای ٢٠٢٥)، ڕەحمان ئەسلانی، تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵكی بۆكان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری هەوڵی دەستبەسەر كردنی ئەم هاووڵاتییەكان داوە و لە كاتی دەستبەسەركردنیدا، مۆبایلی خۆی و هاوژینەكەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە