ڕاپۆرتێک لەسەر درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی فەردین مەولوودی لە بەندیخانەی سنە

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
فەردین مەولوودی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی سنە زیاتر لە یەک مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگیراو. ناوبراو بە هۆی نەخۆشی توانای مانەوەی لە بەندیخانەدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە دەستی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیاری دەستبەسەرکرانی فەردین مەولوودی، تاوانباری سیاسیی ٣٦ ساڵەی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ جاری دووەم درێژکرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین مەولوودی ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ( ٢٩ی جولای ٢٠٢٥)، دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرایەوە. ناوبراو هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانە بەرینەکانی هاووڵاتییان لە کاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستبەسەرکرابوو.
شایانی باسە کە، فەردین مەولوودی پێشتریش لانی کەم ٣ جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو و دوو جاریش لە لایەن دەزگای دادوەری سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.