سنە؛ دەستبەسەركرانی دیاكۆ میری لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٦:٠٦
هەنگاو؛ شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی سنە بە ناوی دیاكۆ میری لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا دیاكۆ میری، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەم شارە دەستبەسەر كراوە.
دیاكۆ میری دوای دەستبەسەركرانەكەی لە ڕێگای پەیوەندییەكی كورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەكەی، دەستبەسەركردنی خۆی بەوان ڕاگەیاندووە.
تا ئێستا زانیارییە كی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی