بۆکان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سادق زەند

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٩:١٧

هەنگاو؛ شەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

سادق زەند، هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ زانیاریەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٣ی جوڵای ٢٠٢٥)، سادق زەند، خەڵکی گوندی "برایم ئاوا" سەر بە بۆکان و باوکی دوو منداڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەتێپەڕبوونی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری ئەم هاووڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە.

تاوەکوو داڕشتنی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە