شنۆ؛ دەستبەسەركرانی حەسەن شاداب لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١١:١١
هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
هاووڵاتییەكی كورد و خەڵکی شنۆ، بە ناوی حەسەن شاداب، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٧ی جوڵای ٢٠٢٥)، حەسەن شاداب، خەڵكی شنۆ، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكێ نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەكی دادوەری ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر كردووە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەكان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی