ئیلام؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی ناسر زۆمۆڕۆدی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١١:١٦

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

ناسر زۆمۆڕۆدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئیلام لە یەک حەفتە پێشترەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراوە. بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە بۆ دوو مانگ درێژ کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۱ی جولای ۲۰۲۵)، ناسر زۆمۆڕۆدی، هاووڵاتیی تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

ناسر زۆمۆڕۆدی بە "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام، بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان، سووکایەتی بە خامنەیی و پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران" تۆمەتبار کراوە.

بڕیاری دەستبەسەرکرانی ناسر زۆمۆڕۆدی دوای گەڕاندنەوەی دۆسیەکەی بۆ لقی حەوتی لێپرسینەوەی خانەی دادی گشتی و شۆڕشی شاری ئیلام، بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ کراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە