سنە؛ ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کرێکاری بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١١:٤٢

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

ئەمجەد گەریاخیز، لە چالاکانی کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۱۶ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۷ی جولای ۲۰۲۵)، ئەمجەد گەریاخیز، چالاکی کرێکاری تەمەن ۴۲ ساڵی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ۶ مانگ بەندکران، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

ئەمجەد گەریاخیز ماوەیەک پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی وەکوو "هاندانی بازاڕییان و کاسبکاران بۆ مانگرتن" سزای شەش مانگ بەندکران و سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

نیشانەی ئەنجامی ئەو تۆمەتە لە لایەن ئەمجەد گەریاخیز ڕۆڵگێڕانی ناوبراو لە مانگرتنەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بەنیشانەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی نێو بردرابوو.

ئەمجەد گەریاخیز لە ماوەی ۳۵ ڕۆژ دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەکییەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دەرمان و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (۲۲ی جەنیوەریی ۲۰۲۵)، بە بەکارھێنانی توندوتیژی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابۆوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە لەئاکامدا ڕۆژی سێشەممە ۷ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ (۲۵ی فێبریوەریی ۲۰۲۵) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە