سنە؛ هێرش زەندی ناوگەڕان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا
هەنگاو؛ شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥
هێرش زەندی ناوگەڕان چالاکی کورد و خەڵکی سنە و بەندکراویی سیاسیی پێشوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای شەش مانگ بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، هێرش زەندی ناوگەڕان ٤١ ساڵە و خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.
بە پێی وێنە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، هێرش زەندی ناوگەڕانیان تا پێش دەرگای سەرەکیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە هامڕاهی کردە.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر لە ویدیۆیەکدا بڵاوی کردەوە کە بە هۆی «چالاکی مەدەنی لە ڕاستای سڕینەوەی توندووتیژی لە کۆمەڵگا» لە لایەن دادگای شۆڕش سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
هێرش زەندی ناوگەڕان ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٥)، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ئەو ساڵە، پاش یەک مانگ لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادوەریی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.
هێرش زەندی لە بەندکراوانی سیاسیی پێشووی دەیەی هەشتایە کە بە هۆی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەندکرابوو.