دەستبەسەركرانی فایەق باستان لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٦:٤٥
هەنگاو؛ دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
فایەق باستان، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و ژمارەی دەستبەسەركراوانی مەریوان گەیشتە شەش كەس.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٢٩ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، فایەق باستان، خەڵكی گوندی”سۆفی بلە” و دانیشتووی “لەنجاوا”ی سەر بە مەریوان، دەستبەسەر كرا.
تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەم پەیوەندییەدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتیی كورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراون كە یەكێكیان لە ژێر ئەشكەنجە گیانی لە دەست داوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی