مەریوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەركرانی شادمان شەهریاری و محەممەد حوسێن دینپەژوو

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٩:١٠

هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

دوو هاووڵاتیی خەڵكی مەریوان بە ناوەكانی شادمان شەهریاری و محەممەد حوسێن دینپەژوو دە ڕۆژ پێش ئێستا بە بەكارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٢٨ی ژۆئەنی ٢٠٢٥)، شادمان شەهریاری تەمەن ٢٠ ساڵ و محەممەد حوسێن دینپەژوو، خەڵكی گوندی “گەوێڵە”ی سەر بە مەریوان دەستبەسەر كران.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، شادمان شەهریاری لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شارەكی ئەورازی مەریوان و محەممەد حوسێنی دینپەژوو لە یەكێک لە شەقامەكانی ئەم شارە دەستبەسەر كرابوون.

هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە بنەماڵەی شادمان شەهریاری و محەممەد حوسێن دینپەژوویان كردووە لە ئەگەری بڵاوكردنەوەی زانیاری سەبارەت بە دەستبەسەركرانیان.

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ چارەنووسی محەممەد حوسێن دینپەژوو هەروا نادیارە، بەڵام شادمان شەهریاری بەیانیی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییكاتنی دادگاییەكەی ئازاد كراوە.

تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە