دیواندەرە؛ سامان خالدیان بە شێوەیەكی توندوتیژانە دەستبەسەر كرا

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢٠:٠٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

سامان خالدیان، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی دیواندەرە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٩ی جوڵای ٢٠٢٥)، سامان خالدیان، تەمەن ٢٧ ساڵ وخەڵكی گوندی نسارەی سەر بە دیواندەرە دەستبەسەر كرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بڵاوەپێكردنی خەڵكی گوندەكە لە كاتی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ دەستبەسەركردنی سامان خالدیان، تەقەیان كردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی كە سەرەڕای تەقەكردنك بەردەوام، لە لایەن ناڕازیانی گوندەكەوە زیانیان بە یەكێك لە ئۆتۆمنێلەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە كاتی چوونەوە، گەیاندووە.

تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێنداوەكان بۆ سەر سامان خالدیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە