دەستبەسەركرانی عەزیز خزری و کوڕەکەی بە ناوی زانیار خزری لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پیرانشار

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢١:٠٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

عەزیز خزری، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی پیرانشار و كوڕی ناوبراو بە ناوی زانیار خزری لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دوستبەسەر و بۆ شوێنێنی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٠ی جوڵای ٢٠٢٥)، عەزیز خزری، تەمەن ٥٧ ساڵ و زانیار خزری تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵكی گوندی “ئەندیزە”ی سەر بە پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم دوو هاووڵاتییەیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر كردووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە