جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەحمەد عەلی مێهدی نژاد و جەواد یاربەیگی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی نەهاوەند و ئەراک

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٣:٥٢

هەنگاو؛ هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەحمەدعەلی مێهدی نژاد و جەواد یاربەگی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست " و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەهاوەندی پارێزگای هەمەدان و بەندیخانەی ئەراک جێبەجێکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ٢٧٢٥ (٩ی جولای ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی ئەحمەد عەلی مێهدی نژاد، خەڵکی سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی نەهاوەند جێبەجێکرا.

ئەحمەد عەلی مێهدی نژاد دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەروەها، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕ، سزای سێدارەی جەواد یاربەیگی، بەندکراوی خەڵکی شاری کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەواڵێ لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە