مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی کامڕان ڕەواز، مەنسوور ڕەحیمی و سەلاح بەهامین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٢:١٩

هەنگاو؛ شەممە ۲۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

کامڕان ڕەواز، مەنسوور ڕەحیمی، چالاکی مەدەنی و سەلاح بەهامین، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ۲۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۱۱ی جولای ۲۰۲۵)، کامڕان ڕەواز، هاووڵاتیی تەمەن ۲۸ ساڵ و باوکی یەک منداڵ، مەنسوور ڕەحیمی، تەمەن ۳۴ ساڵ و سەلاح بەهامین تەمەن ۳۷ ساڵ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد دەستبەسەر کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی مەنسوور ڕەحیمی، دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکتڕۆنیەکانی تەواوی ئەندامانی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییەدا گرتووە. هەروەها ئەو هێزانە مۆبایلی سەلاح بەهامینیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە