بەندیخانەی مەلایر؛ جێبەجێكرانی سزای سێدارەی حەسەن مەنسووری بەندكراوی خەڵكی ئیلام

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢٠:٠٤
هەنگاو؛ شەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی حەسەن مەنسووری، بەندكراوی كورد و خەڵكی ئیلام كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایری پارێزگای هەمەدان جێبەجێ كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٩ی جوڵای ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی حەسەن مەنسووری، خەڵكی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایر جێبەجێ كرا.
حەسن مەنسووری شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و لە كۆتاییدا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندكراوە تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حكوومەتییەكان و بە تایبەت میدیاكانی نزیك لە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی